ئەدەب و مۆسیقا

خۆشەویستانی شیعر و مۆسیقا 

دەزگەی جەمال نەبەز ، کە بۆ ئێوەیە و لە ئێوەیە خۆشحالە لە ساڵی ٢٠٢٦ دا، زنجیرەیەک چالاکی لە بواری جۆراوجۆردا رێک بخات و پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویستی
بکات
یەکەم هەنگاومان بە میوانداریی شاعیر و هونەرمەند و مامۆستا (ئەکرەم خامۆش)، نەوەی حەفتاکانی سەدەی رابووردی ئەدەب و هونەری کوردی دەست پێ دەکات. مامۆستا خامۆش کۆمەڵێ لە شیعرەکانی دیوانی (( زریانی تەجاڵ و دوا ورزی مەمەندی )) و بە هاوئاهەنگی چڕینی کۆمەڵێ گۆرانی
کوردی رەسەن لە چالاکییەکی ناوازەدا
پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات


ڕۆژی ٩ی ڕێبەندان بانگهێشتی شاعیر و هونەرمەندی کورد (ئەکرەم خامۆش) مان کرد. چەند شیعرێکی لە دیوانی تازە چاپکراوەکەی خوێندەوە و دواتر سروود و گۆرانی پێشکەش کرد

سوپاسی خامۆش دەکەین بۆ بەشدارییە بەنرخەکەی کە گرنگییەکی مێژووییشی هەیە. خامۆش ئەو ئێوارەیە بە ئاماژەیەکی تایبەت بە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵات (رۆژهەڵاتی کوردستان) و ڕۆژئاوا (رۆژئاوای کوردستان) دەستی بە نمایشەکەی کرد. هەروەها سوپاس و پێزانینی تایبەت بۆ هەردوو هونەرمەند خۆشەوی و کاوە (خەڵکی ڕۆژاڤا) یە، کەبە بەشداری مۆسیقاکەیان ئێوارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد

لە کۆتاییدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووان، بە خەڵاتێکی سیمبۆلی ئەکرەم خامۆش بۆ ڕۆڵ و بەشدارییەکەی ڕێزی لێ
گیرا