دەربارەی ئێمە
دامەزرێنەری دەزگای "جەمال نەبەز" خاتوو د. هانەلۆرە کوێشلەر، هەموو پاشماوە و میراتی جەمال نەبەزی بۆ دەزگاکە دەست لێهەڵگرت. سامانەکەی جەمال نەبەز کە خراوەتە سەر وەقفەکە، ناوبراو بە ڕێگای خۆیی و بەهەمان بڕی هاوشێوە بۆ زیادکراوە. ئەمە دەزگایەکە هی کوردە و بۆ کوردە
بڕیاری دیاریکردنی بەرپرسیارێتی/ تەسدیق کردن لەسەر کارنامەی کاروباری وەقف بە دێباچە/ پەیڕەو و دەستووری بنچینەییەوە، لە لایەن د. ھانەلۆرە کوێشلەر لە ٢٠/٣/٢٠٢٠ جێبەجێ بوو. دێباچەو پێڕەوی ناوخۆی دەزگای جەماڵ نەبەز لەسەر ئەم ماڵپەڕە و لێرە دەتواندرێ ببیندرێت
ئامانجی دەزگای جەمال نەبەز پشتیوانی زانست و لێکۆڵینەوەگەل و فێرکاری پێشەیی و هەروەها هونەر و کولتووری کوردانە لە کوردستان و وڵاتانی تری جیهان دەربارەی بارودۆخی ئێستایان یاخود مێژوویانەوە
بەرپڕس و دەستەی ڕاوێژکاری خۆبەخش
.سەرۆکی دەزگاکە تا لە ژیاندا بێت بەرپرسایەتی لە ئەستۆ دەبێت. جێگری سەرۆک و دەستەی ڕاوێژکار بۆ ماوەی ٥ ساڵ دیاریکراوە و خۆبەخشانە کار دەکەن
ئەمە نەخشەی ڕێکخراوی ئێستامانە. سەرجەم لیژنەکان و بوارەکانی چالاکیمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لەچاوتروکانێکدا نیشانیان دەدات
بەڕێوەبەر
سەرۆک هەتا لە ژیاندا بێت: دوکتۆر هانەلۆرە کوێشلەر، بەرلین
جێگری سەرۆک: جان گۆساو، ئەندازیاری ئابووری بۆ ماوەی ٥ ساڵ، بەرلین
ئەندامی بۆرد: سیروان ڕێناس ساڵحزادە، ما pol.sc فیلادلفیا/ئەمریکا
دەستەی بەڕێوەبردن
لەلایەن سەرۆکەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ بۆ دەستەی ڕاوێژکاری دیاری دەکرێت
مارکوس کویشلەر/ پارێزەرلە ستۆکهۆڵم (سەرۆکی هەڵدەبژێردراو لەلایەن دەستەی ڕاوێژکارییەوە )
کاوە قورەیشی / ماستەری زانستی کۆمەڵایەتی، رۆژنامەوان، نیشتەجێی بەرلین
د سارا مینێلی، کارمەندی زانستی زانکۆی توێژینەوە لە شاری کیل
کۆميتە و بەرپرسیارێتی ديك
لەگەڵ زیادبوونی چالاکییەکانی دامەزراوەکە، پێکهاتەی ڕێکخراوەیییش زیاد دەکات و بەرپرسیارێتیەکان دیاری دەکرێن.
خەڵاتی جەمال نەبەز
بۆ گەڕان بەدوای ڕێکخەرێکی گونجاو بۆ هەڵبژاردن و بەخشینی سێیەمین خەڵاتی جەمال نەبێز، ئەنجومەنەکە بڕیاری دا کە ڕۆژنامەنووس و زمانناس و توێژەری ئەدەبی خەڵکی باکووری کوردستان، محەمەد س. بێدرخان م.ا. بەدرخان بە خۆشحاڵییەوە ئەو ئەرکەی قبوڵ کرد. خەڵاتی داهاتووی جەمال نەبێز لە دەرەوەی کاتی دیاریکراو و بە زووترین کات دەبەخشرێت.
سیمیناری ئۆنلاینی جەمال نەبەز
ئەم سیمینارانە هەرەمەكی لەسەر هەردوو بابەتی زانستە کۆمەڵایەتيیەكان و زانستە سروشتييەكان بەڕێوەدەچن.
سیروان ڕێناس بەرپرسیارە لە دەستنيشانكردن بابەتەکانی/ وتاربێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکان. یادۆ ڕەحمانی بەرپرسە لە هەڵبژاردنی بابەت/ وتاربێژی زانستە سروشتييەكان.
یادۆ ڕەحمانی بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی سەرجەم سیمینارەکان و مۆنتاژکردن و پێشکەشکردنیان لە کەناڵی یوتیوبی جەمال نەبەز.

